کۆبوونەوەی لاگرانی بایدن و ترەمپ ھەروا بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388951-کۆبوونەوەی_لاگرانی_بایدن_و_ترەمپ_ھەروا_بەردەوامە
ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکا ھەروا گۆڕەپانی بەگژیەکداچوونی لاگران و بەھەڵستکارانی بایدن و ترەمپن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 16:06 Asia/Tehran
  •  کۆبوونەوەی لاگرانی بایدن و ترەمپ ھەروا بەردەوامە

ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکا ھەروا گۆڕەپانی بەگژیەکداچوونی لاگران و بەھەڵستکارانی بایدن و ترەمپن .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریەکان لە کاتێک دا کە میدیاکانی ئەمریکا جۆ بایدن وەک سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناودەبەن ، تیمی مافەوانیی ترەمپ بە دوای سکاڵاکردن لە بایدن بە ھۆی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکاندایە . 

راوێژکارانی ترەمپ رایانگەیاندووە : ترەمپ بەمزوانە کۆبوونەوە و جڤینی ھاوشێوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بەڕێوەدەبات . 

راوێژکارانی ترەمپ دەڵێن : ناوەندی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنەکانی ترەمپ بەمزوانە تاقمەکانی بەدواداچوونی خۆی بۆ پێوشوێنگرتنی پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان لە ویلایەتە گرنگەکان دیاری دەکات . 

 لە ھەمان کاتدا خۆپێشاندانی بەرھەڵستکارانی ترەمپ لە بەرامبەر کۆشکی سپی لە واشنگتۆن درێژەی ھەیە . 

ناڕازیان وێڕای بەرزکردنەوەی دروشم بۆ دژایەتی کردنی سیاسەتەکانی ترەمپ ، لافیتەگەلێکیان پێبوو کە لەسەری نووسرابوو : ترەمپ ! تۆ دەرکراوی ، ترەمپ و پێنس کۆشکی سپی بەجێ بھێڵن . 

لاگرانی ترەمپیش بە کۆبوونەوە لە جۆرجیا و ئاتلانتا دروشمیان ئەدا : دزی راگرن .