ترەمپ وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکای لە پۆستەکەی دوورخستەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388956-ترەمپ_وەزیری_بەرەڤانیی_ئەمریکای_لە_پۆستەکەی_دوورخستەوە
«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا «مارک سپەر» وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتەی لە سەر کار لابرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2020 01:41 Asia/Tehran
  • ترەمپ وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکای لە پۆستەکەی دوورخستەوە

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا «مارک سپەر» وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتەی لە سەر کار لابرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە توییتێردا باسی لەسەر کار لابردنی «سپەر»ی کردو ڕاشیگەیاند: «کریستۆفێر میلێر» بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتیمانیی خەباتی دژی تیرۆریزمی وەک سەرپەرشتی وەزارەتی بەرەڤانی دیاری کردووە.

میدیاکان لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە باسی نیازی «سپەر» بۆ وار ھێنان لە پۆستەکەیان کردووە لە بەر ناکۆکییەکانی لەگەڵ ترەمپ، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا«پێنتاگۆن» ئەم ھەواڵەی بەدرۆ خستبووەوە.

«ئێن بی سی نیوز» ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند: «مارک سپەر» ھەر لە سێ مانگ لەمەوپێشەوە بە تەما بووە لە بەر ناکۆکیەکانی لەگەڵ «ترەمپ» واز لەو پۆستەی بھێنێت.