ئۆکرانییەکان داوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕووسیا دەکەن
تشرینی دووهم 13, 2020 11:39 Asia/Tehran
دەرەنجامی ڕاوەرگرتنێکی تازە لە ئۆکرانیا وای دەرخستووە کە زیاتر لە نیوەی جەماوەری ئەم وڵاتە، خوازیاری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ئۆکرانیا لەگەڵ ڕووسیادان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، دەرەنجامی ڕاوەرگرتنێکی تازەی دامەزراوەی نێونەتەوەیی کۆمەڵناسیی «کییەف» دەربڕی ئەوەیە کە لە سەدا ٥٦ پێیینت ٦ی خەڵکی ئۆکرانیا لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی وڵاتەکەیان لەگەڵ ڕووسیا پێشوازی دەکەن.
بە پێی ئەم ڕاوەرگرتنە ھەروەھا لەسەدا ٥٠ی ئۆکرانییەکانیش لەگەڵ پارێزرانی زمانی ڕووسی لە وڵاتەکەیانن.
پەیوەندییەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠١٤ بە کودەتای ڕۆژئاواخوازان دژی دەوڵەتی ئەوکاتی کییەف بارگرژیی تێ کەوت.