لەهێرشێکی چەکداریدا لە فەڕەنسا دوو کەس کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389166-لەهێرشێکی_چەکداریدا_لە_فەڕەنسا_دوو_کەس_کوژران
ئێوارەی دوێنێ شەممە لەشاری شولیەی رۆژئاوای فەڕەنسا کەسێک هێرشیکردوەتەسەر ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیسی ئەو وڵاتەش دەڵێت هێرشەکە تیرۆرستی نەبووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2020 04:33 Asia/Tehran
  • لەهێرشێکی چەکداریدا لە فەڕەنسا دوو کەس کوژران

ئێوارەی دوێنێ شەممە لەشاری شولیەی رۆژئاوای فەڕەنسا کەسێک هێرشیکردوەتەسەر ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیسی ئەو وڵاتەش دەڵێت هێرشەکە تیرۆرستی نەبووە.

 

رۆژنامەی لۆ فیگارۆی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی هێرشەکەی ئێوارەی دوێنێی لەشاری شولیەی رۆژئاوای فەڕەنسا ئەنجامداوە لەلایەن پۆلیسی دەستگیرکراوە و کەسەکە لەکاتی هێرشەکدا ئامێرەکانی بریندارکردنی بەکارهێناوە و چەکی پێ نەبووە، بۆیە پۆلیس گومانی ئەوە ناکات کە هێرشەکە تیرۆرستی بێت.

بەردەوامی هێرشە چەکدارییەکان کە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج لە وڵاتانی ئەوروپا لەکاتێکدایە مەترسی دروستبونی و چالاکبونەوەی "گروپە جیهادییەکان" وایکردوە داوای دانانی بەرنامەیەکی ئاسایشی و پەروەردەیی بکرێت بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی و فەڕەنساش سەرکردایەتی ئەو هەوڵە دەکات.