دوپاتبوونەوەی بانگەشەی ترەمپ لە بارەی رێککەوتن لە گەڵ ئێران
سەرۆکی ئەمریکا ، لە درێژەی وەھم و خەیاڵەکانی خۆی ، بۆ جارێکی دیکە بابەتی رێککەوتن لە گەڵ ئێرانی خستەڕوو .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە رۆژی شەممە سەردانی ویلایەتی جۆرجیای کردبووو ، لە کۆبوونەوەیەک دا بێ لەبەرچاوگرتنی رێنمایی تەندروستیی گوتی : لە گەڵ ئێران لە یەک کاژێردا رێکدەکەوێ .
سەرۆکی ئەمریکا بە دوپاتکردنەوەی وەھم و خەیاڵەکانی خۆی کە ئامادەی رێککەوتن لە گەڵ ئێرانە لە کاتی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردن دا ، گوتی : ئێرانیەکان لە یەکەم کات و ساتەکانی دوای سەرکەوتن ، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن دێنە نوسینگەی کارەکەی .
دۆناڵد ترەمپ بە جاران باسی دانوستان لە گەڵ ئێرانی کردووە .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر رایگەیاندبوو ، بێتوو ئەمریکا بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ پشتڕاستکردنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ بکات ، پێویستیەک بە دانوستانی نێوان دوو لایەن نێە .