روسیا ئامادەیە بۆ دوھەمین گرێبەستی S-400 لە گەڵ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390078-روسیا_ئامادەیە_بۆ_دوھەمین_گرێبەستی_s_400_لە_گەڵ_تورکیا
بەرپرسی کۆمپانیای رۆستێک ی روسیا وێڕای راگەیاندنی ئەوەی کە یەکەم گرێبەستی فرۆشتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 بە تورکیا بەتەواوەتیی جێبەجێ کراوە ، رایگەیاند مۆسکۆ چاوەڕوانی بڕیاری ئانکارایە لە بارەی بەستنی دوھەمین گرێبەست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 10:43 Asia/Tehran
  • روسیا ئامادەیە بۆ دوھەمین گرێبەستی S-400 لە گەڵ تورکیا

بەرپرسی کۆمپانیای رۆستێک ی روسیا وێڕای راگەیاندنی ئەوەی کە یەکەم گرێبەستی فرۆشتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 بە تورکیا بەتەواوەتیی جێبەجێ کراوە ، رایگەیاند مۆسکۆ چاوەڕوانی بڕیاری ئانکارایە لە بارەی بەستنی دوھەمین گرێبەست .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی روسیی تاس ، سێرگی چێمزۆڤ بەرپرسی کۆمپانیای چەکەمەنیی حکومەتیی رۆستێک ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا بە ئاماژە بەوەی کە سیستمەکانی S-400 تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوویان ھەیە و بەرھەمھێنانیان لە سەرەتاوە لە تورکیا نامومکینە ، گوتی : ئەم گرێبەستە دەگمەن و شاز بوو چونکە لە گەڵ وڵاتێکی ناتۆ بەسترا . 

چێمزۆڤ گوتیشی : خەریکی دانوستان لە گەڵ شەریکانی تورکیایی خۆمانین  لە بارەی چەکوچۆڵی دیکە . 

راگەیاندنی ئامادەیی روسیا بۆ دوھەمین گرێبەستی فرۆشتنی S-400 بە ئانکارا لە کاتێدایە کە تورکیا ھەروا رووبەڕوی دژایەتی کردنی ئانکارایە لە بابەت کڕینی ئەم سیستمەمە .