ڕخنەی توندی «نوام چامسکی» لە بایکۆتەکانی نامرۆڤانەی دەوڵەتی ئەمریکا دژی جەماوەری ئێران
کانونی یهکهم 09, 2020 04:29 Asia/Tehran
بیرمەندو ھزروانی ناوداری ئەمریکی «نوام چامسگی» بایکۆتەکانی نامرۆڤانەی دەوڵەتی ئەمریکای بە ئامێرێک بۆ ئەشکەنجەدانی جەماوەری ئێران زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، « نوام چامسکی» بیرمەندو ھزروانی ناوداری ئەمریکی ڕایگەیاندووە: ئەو بایکۆتانەی بە سەر ئێراندا سەپێندراون ھیچ پاسایەکیان بۆ نییەو ناڕەوان.
چامسکی وتیشی: ھۆی بایکۆتەکان بۆ سەربەخۆیی و پەیڕەوی نەکردنی دەوڵەتی ئێران لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە
ڕۆژنامەی «واشێنگتۆن پۆستیش» ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە لێکۆڵەرانی بازرگانی و دراڤیی وای بڵاو کردەوە کە، بایکۆتەکلنی ئەمریکا دژی ئێران لەوانەیە ڕێگر بێت لە بەردەم دەست ڕاگەییشتنی ئەم وڵاتە بە ڤەکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.