کانونی یه‌که‌م 12, 2020 10:33 Asia/Tehran
  • بودجەی سەربازیی ٧٤٠ ملیارد دۆلاریی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران پەسەند کرا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا سەرباری هەڕەشە وگوڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ، گەڵاڵەی بودجەی سەربازیی ئەم وڵاتەی بەناوی " یاسای نیشتمانیی دەسەڵاتەکانی بەرگری" پەسەندکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز ، ئەنجومەنی پیران شەوی هەینی ئەم گەڵاڵە ٧٤٠ ملیارد دۆلاریەی بە ٨٤ دەنگی ڕازی لە بەرامبەری ١٣ دەنگی نەیاردا پەسەنکرد.

حەوتەی ڕابردویش ئەنجومەنی نوێنەران بە ٣٣٥ دەنگی ڕازی لە بەرامبەر ٧٨ دەنگی نەیار ئەم گەڵآڵەیەی پەسەند کردبوو.

ترامپ هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر بێتوو ئەم گەڵاڵەیە لەکۆنگرە  تەئیدبکرێت ڤێتۆی دەکات. ئەم گەڵاڵەیە خوازیاری ڕاگیرانی چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە ئەفغانستان وئاڵمانیا بووە وئەوە بۆ دوای لێکدانەوەی کارتێکەریەکانی کەمکردنەوەی هێز دادەنێ .

ئەم گەڵاڵە بەرگریە هەروەها خوازیاری ئەوەیە هەتا تورکیا بە هۆی کڕێنی سیستمی بەرگریانەی ئیس ٤٠٠ لە ڕووسیا بایکۆت بکرێت.

 

سەرپەیڤ