کانونی یه‌که‌م 29, 2020 07:31 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو چین لە سەر ھاوبەشیی ستراتژی و ھاوکاری لە بواری نێونەتەوەیی دا

«ڤیلادیمیر پوتین» و «شی جین پینگ» سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو چین ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوبەشیی ستراتژی و ھاوکاریی دوو وڵات لە بواری نێونەتەوەیی جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڤیلادیمیر پوتین» و «شی جین پینگ» سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو چین لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا وێرای پیرۆز کردنی ساڵی تازەی زایینی لە یەکتر، دەرەنجامەکانی گەشەی ھاوبەشیی ھەمەلایەنەو ھاوکاریی ستراتژیی نێوان دوو وڵاتیان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا شی کردەوە.

ھەرددوک لا لەم وتووێژانەدا ڕەوتی پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو لایەنەیان بە باش ھەڵسەنگاندو پێشیان داگرت کە، پەیوەندیی نێوان ڕووسیاو چین بە بانترین ئاستی خۆی گەییشتووەو قازانجێکی یەکسانی بۆ ھەردووک لا لێ کەوتووەتەوە.

ھەوڵی ھاوبەش لە بواری بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو گرینگایەتیی ھاوکاری و پەرە پێ دانی بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆناش لەو تەوەرانەی دیکەی وتووێزەکانی ھەردووک سەرۆکەکە بوون.

سەرپەیڤ