پشتگریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پاراستنی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391244-پشتگریی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_لە_پاراستنی_بەرجام
یاریدەری وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پارێزرانی بەرجام پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2021 13:42 Asia/Tehran
  • پشتگریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پاراستنی بەرجام

یاریدەری وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پارێزرانی بەرجام پێی داگرت.

«فەرحان حەق» یاریدەری وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئیرنا وتی: لەو باوەڕەداین کە تەواوی لایەنەکان دەبێ لە سەر پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش بەردەوام بن.

«فەرحان حەق» لە درێژەدا بە بێ ئاماژە کردن بە سێ ساڵ بێ کردەوەیی ترۆئیکای ئەورووپی داگری بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا بۆ بەھرەوەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی بەرجام وتیشی: داوا لە ئێرانیش دەکەین کە بڕگەکانی بەرجام و ھاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕەچاو بکات.