یەکەم کاردانەوە «ترەمپ» دوای پرساندن، داکۆکی لە ڕێپێوان لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەی «بایدێن»
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391603-یەکەم_کاردانەوە_ترەمپ_دوای_پرساندن_داکۆکی_لە_ڕێپێوان_لە_ڕۆژی_سوێند_خواردنەکەی_بایدێن
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەی دوای پرساندن، لەو لایەنگرانەی کە بەنیازن لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەی «جۆ بایدێن» ڕێپێوان بکەن ،داوای کرد کە سنووری یاسا نەبەزێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2021 06:32 Asia/Tehran
  • یەکەم کاردانەوە «ترەمپ» دوای پرساندن، داکۆکی لە ڕێپێوان لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەی «بایدێن»

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەی دوای پرساندن، لەو لایەنگرانەی کە بەنیازن لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەی «جۆ بایدێن» ڕێپێوان بکەن ،داوای کرد کە سنووری یاسا نەبەزێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، « دۆناڵد ترەمپ» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە لە پەڕەی فەرمیی کۆشکی سپی لە یئتیۆپ بڵاو بووەوە، وتی: ڕاشکاوانە ئەو توندوتیژیانە شەرمەزار دەکات کە لە ئاژاوەکەی حەوتەی ڕابردوو لە کۆنگرێس دا ڕووی دا.

«ترەمپ» کە لایەنگرانی خۆی وەک کۆ مەڵێک شەقاوەو ھەرچی و پەرچی ناو دەبڕد، وتیشی: توندوتیژیی شەقاوەکان بە پێچەوانەی ئەو شتەیە کە من باوەڕم پێیەتی و بە پێچەوانەی ئەو شتەشە کە واتا بە بزوتنەوەکەمان دەبەخشێت،ھیچ لایەنگرێکی ڕاستەقینەی من قەت ناتوانێ توندوتیژیی سیاسی پەسەند بکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشیگەیاند: ئەوانەی وا بەشداریی ئاژاوەکەیان کردووە، دادگایی دەکرێن.

«ترەمپ» داوای لە لایەنگرەکانی کرد کە یارمەتیی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان، دامەزرانی ئەرخەیانی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاشتی لە وڵات دا بدەن.

ناوبراو ھەروەھا ڕوو لەو کەسانەش کە بە تەمای بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی گەڵاڵە بۆکراون بەرلە ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێزدراوی ئەمریکا، وتی: خۆتان لە قەرەی توندوتیژی و بەزاندنی یاسا نەدەن.

سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی ئەمریکا وتیشی: من فەرمانم داوەتە ئاژانسەکانی فیدراڵ کە ھەموو سەرچاوەیەکی پێویست بۆ چەسپاندنی ڕێکمەندی بەکار بھێنن.

دوای ئاژاوەی لایەنگرەکانی لە ڕۆژی ١٧ی بەفرانبار، نرەمپ لە بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ گواستنەوەی پەیامەکانی بێ بەری کرا.