ئاگر کەوتنەوە لە نزیکی کۆنگرێسی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391806-ئاگر_کەوتنەوە_لە_نزیکی_کۆنگرێسی_ئەمریکا
میدیاکانی ئەمریکی باسی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیان کردووە لە نزیکی کۆنگرێس دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 03:29 Asia/Tehran
  • ئاگر کەوتنەوە لە نزیکی کۆنگرێسی ئەمریکا

میدیاکانی ئەمریکی باسی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیان کردووە لە نزیکی کۆنگرێس دا.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە بە گێرانەوە لەم ڕاگەیاندنانە باسی ئەوەی کردووە کە، لە ئاگرکەوتنەوەکەی  نێو خەیمەی ئاوارەکان لە نزیکی کۆنگرێس کەس زیانی وێ نەکەوتووە.

لە کاتێکدا کە کۆنگرێسی ئەمریکا بەپێی دابی ھەمیشەیی لە بیستەمی ژانویەدا بۆ ئاھەنگی سوێندخواردنی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەرچاو گیراوە، ئەم کەناڵە باسی ئەوەی کردووە کە بەشی ڕۆژئاوای بینای کۆنگرێسی شوێنی بەرپا کردنی ئاھەنگەکە چۆڵ کراوە.  

کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینیش بە گێڕانەوە لە بەیاننامەی سەرچاوەکانی بەرپرس لە واشێنگتۆن وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ئاگرکەوتەەوەکە بەرەونێو کۆنگرێس تەشەنەی نەسەندووە.

ئاھەنگی سوێند خواردنی «جۆ بایدێن» لە بەر ھێندێک دەنگوباس و ھەراوھوریاو دەبێتە ئاھەنگێکی پڕلەمشت و مڕ لە مێژووی ئەمریکادا.