شوبات 01, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • کودیتای سەربازیی لە میانمار و گوازرانەوەی دەسەڵات بۆ ئەرتەش

ئەرتەشی میانمار دوای کودیتای سەربازیی ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک راگەیاند ، هەموو دەسەڵاتەکانی حکومەتی بۆ ماوەی ساڵێک گرتووەتە دەست .

بە گێرانی ئانگ سان سوچی سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار ، ئەرتەشی ئەم وڵاتە تێکڕای دەسەڵاتە دادڤانی و کارگێڕی و یاسادانەریەکانی گرتە دەست .

هەروەها ئەرتەشی میانمار لەم وڵاتەدا باری نائاسیی راگەیاند و کۆنتڕۆڵی هەموو ناوەندە هەستیارەکانی ئەم وڵاتە لەوان تەلەفزیۆن و پەرلەمانی گرتە دەست .

 ئەرتەشی میانمار رایگەیاندووە ئەم دەسگیریانە لە کاردانەوە بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی ئەم دواییانەدا بووە .

 پارتی یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراسی میانمار ( پارتی دەسەڵاتدار ) لە هەڵبژاردنی مانگی نوامبردا بانگەشەی سەرکەوتنی کردبوو .

سەرپەیڤ