ئادار 18, 2021 21:27 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی «پوتین» بەرامبەر بە وتەکانی سوکایەتی کارانەی «بایدێن»

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوختانەکانی ھاوتا ئەمریکیەکەی وتی: بکوژ کەسانی تر بە بکوژ دادەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئینتێرفەکس، «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وەڵامی سوکایەتییەکانی «جۆبایدێن»ی ھاوتای ئەمریکیی خۆی وتی: مرۆڤەکان پێیان خۆشە خەڵکانی تر بە شتێک ناوەزەدکەن کە لە خۆیاندا ھەیە، ویلیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لایان وایە کە ئێمەش وەک خۆیانین، بەڵام دیارە «بۆماوەیی» ئێمە لەگەڵ ئەواندا جیاوازە.

بەم پێیە سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە مۆسکۆ حەز بە ھاوکاری لەگەڵ واشێنگتۆن دەکات، وتیشی: بەڵام ئەم ھاوکارییە دەبێ بە شێوەیەک بێت کە ھەردووک لامان قازانجی لێ بکەین و بەرژەوەندییەکانی ڕووسیاش ڕەچاو بکرێت. سەرکردەکانی ئەمریکا لێبڕاون پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا بە گوێرەی خواستی خۆیان ڕێک و پێک کەن، بەڵام ئێمە بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆمان لەگەڵیاندا ھاوکاری دەکەین.

«بایدێن» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تێروتەسەل دا لەگەڵ کەناڵی «ئەی بی سی نیوز» وێڕای بە «بکوژ» ناوبردنی «پوتین» ، بانگەشەی کرد کە  خۆھەڵقورتاندنی «پوتین» لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لە سەری گران دەکەوێت.

سەرپەیڤ