ئادار 20, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • بایدن بۆ وتووێژ وڵامی پوتینی دایەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا وڵامی ھاوشانی روسی خۆی بۆ وتووێژی راستەوخۆ دایەوە و گوتی لە رۆژانی داھاتوودا لە بەروارێکی دیاریکراو لە گەڵیدا وتووێژ دەکات .

بەر لەوە بایدن لە دیمانەیەک دا پوتینی وەک بکوژێک ناوبرد و سەرۆکی روسیا لە کاردانەوەدا ئاواتی سەلامەتی بۆخواست و پێشنیاری وتووێژی راستەوخۆی پێدا . 

بایدنیش وەک ترامپ بە پەلامار بۆسەر رێبەرانی بیانی بەنێوبانگە . 

بایدن لە کاتی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن ، شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چینی بە ھەرچی و پەرچی ناوبرد و گوتی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا زاڵمە . ئەو ھەروەھا کیم جون ئوون رێبەری کۆریای باکووری لە گەڵ ھیتلەردا پێکگرت . 

سەرپەیڤ