راشاتودەی : سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان دەست لە کار دەکێشێتەوە
ئادار 28, 2021 20:45 Asia/Tehran
کەناڵێکی روسی رایگەیاند سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان مانگی داھاتووی زایینی دەست لە کار دەکێشێتەوە و تاپێکھاتنی پەرلەمانی نوێ وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی درێژە بە کاری خۆی ئەدات .
ماڵپەڕی کەناڵی راشاتودەی رۆژی یەکشەممە نووسی ، پاشینیان بەنیازە مانگی داھاتووی زایینی لە سەروبەندی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و بە دوای زەخت و گوشارەکانی بە ھۆی شکستی ھێنانی ئەرمنستان لە شەڕی دژی کۆماری ئازەربایجان لە پۆستی خۆی بکشێتەوە .
پاشینیان ئاخر و ئۆخری مانگی رەشەمەی رابردوو لەسەر پەڕەی فەیس بووکی خۆێ رایگەیاندبوو ھەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی ئەرمەنستان بیستی ژوئەن ( 31 ی جۆزەردان) بەڕێوەدەچێت .
بە پێی نوسینی راشاتودەی ، پاشینیان راگەیاندووە لە دەسەڵات ناکشێتەوە و تا کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن ، وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی درێژە بە کاری خۆی ئەدات .