ئادار 30, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی «بلینکێن» لە بە خەتابار زانینی «بن سەلمان» لە دۆسیەی کوژرانی «خاشقچی»دا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نەیکرد لە دۆسیەی کوژرانی ڕۆژنامە نووسە ڕەخنەگرەکەی سەعودی پاشمیری ئەو وڵاتە بە خەتابار بناسێنێ.

«ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی «سی ئێن ئێن» لە بەکارھێنانی وشەی «بکوژ» بۆ«موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی لە بەر ھاوبەشی لە کوشتنی «جەمال خاشقچی» ڕۆژنامە نووسە ڕەخنەگرەکەی عەرەبستان، خۆی بوارد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی وتووێژەکەی دا باسی بڕیاری دەوڵەتی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد بۆ سزادانی ناراستەوخۆی «بن سەلمان» و تیشکی خستە سەر بایکۆت کردنی ھۆکارانی کوژرانی «خاسقچی»ش.

دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا مانگێک لەمەوبەر ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی دۆسیەی کوژرانی «خاشقچی» لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا بڵاو کردەوە کە بە گوێرەیەوە «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی لە ساڵی ٢٠١٨ دا ڕەزامەند ببوو بە ئۆپراسیۆنی گرتن و یان تیرۆری ناوبراو لە ئەستەمۆڵ دا. دوابەدوای ئەمەش دەوڵەتی بایدێن کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی سەعودیی بایکۆت کردو ڕایگەیاند کە ٧٦ کەس لە شارومەندانی سەعودی بە بنەماڵەکانیانەوە بۆیان نییە سەردانی ئەمریکا بکەن. لەگەڵ ئەمەش دا «بایدێن» خۆی لە قەرەی ھیچ ھەنگاوێک دژی پاشمیرەکەی سەعودی وەکو فەرمان پێکەری کوشتنەکە نەدا.

سەرپەیڤ