نیسان 01, 2021 10:02 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی کۆنفرانسێک لە بەلژیکدا بە بانگەشەی یارمەتیدانی سووریا

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا لە کاتێکدا بە بانگەشەی یارمەتی دانی ڕەوشتی مرۆڤیی سووریا لە برۆکسێڵی پێتەختی بەلژیک و بە میوانداریی یەکێتیی ئەوروپا ئەم کۆنفرانسەیان بەڕێوە برد کە دەوڵەتی سووریا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسەکە بانگێشتن نەکرا بوو.

«جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێ شەممە لە کۆنفرانسەکەی برۆکسێڵ بانگەشەی کرد کە، ئەم یەکێتییە بەڵێنمەندی تەرخان دانی ٥٦٠ ملوێن دۆلار دەبێت وەکو یارمەتیدانی جەماوەری سووریا.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو کۆنفرانسە نێونەتەوەییە بە مەبەستی کۆکردنەوەی نزیکەی دە ملیارد دۆلار بۆ یەرمەتیدانی ڕەوشتی مرۆڤیی سووریا لە برۆکسێڵ و ھەروەھا ھاندانی وڵاتانی بەشداری کۆنفرانسەکە بۆ ھاوبەشی لە دانی ئەو بڕەپارەیە بەڕێوە چووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «سێرگێئی ڤێرشین» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بەرپاکرانی ئەو کۆنفرانسە نێونەتەوەییە لە برۆکسێڵ ڕایگەیاندووە کە، نەیارەتیی یەکێتیی ئەورووپاو ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئامادە بوونی دەوڵەتی سووریا لەو کۆنفرانسەدا ھێندێک دڕدۆنگی لە بارەی بە ئاکام گەییشتن و بەبڕشتانە بوونی ھەنگاوەکەیان دروست دەکات.

سەرپەیڤ