دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394836-دەست_پێ_بوونی_کۆبوونەوەی_ئۆنلاینی_لێژنەی_ھاوبەشی_بەرجام
کۆبوونەوەی ئۆنلاینی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوارو یەک و بە سەرۆکایەتیی نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2021 10:13 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام

کۆبوونەوەی ئۆنلاینی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوارو یەک و بە سەرۆکایەتیی نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ئاستی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وەزارەتخانەکانی کاروباری دەرەوەی ئێران و تاقمی چوارو یەک سبەینێ بەشێوەی ئۆنلاین دەستی پێ کرا.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێرانی بە ئەستۆیە و سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەش بە ئەستۆی «ئێنریکە مۆرا» جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپایە.

بەرلەمە ھەواڵدەریی ژاپۆنیی کیۆدۆش باسی بەرپاکرانی ئەم دانیشتنەی کردو ڕایگەیاند بوو کە کاربەدەستانی باڵای ئێران و ئەورووپا دووشەممەی ڕابردوو لە ئاڵمانیا پێکەوە دیداریان کردووە ھەتا لە بارەی بۆچوونی بووژاندنەوەی دووبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ٢٠١٥ وتووێژ بکەن.