نیسان 05, 2021 22:49 Asia/Tehran
  • پوتین یاسایەک واژۆ دەکات کە رێگەی دەدات بۆ دو خولی دیکە بمێنێتەوە

ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا دوایین گڵۆپی سەوزی بۆ تێپەڕاندنی یاسایەک هەڵکرد کە رێگە بە مانەوەی لەدەسەڵاتدا دەدات بۆ دو خولی دیکەی شەش ساڵی.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی عەرەب نیوز، ئەمڕۆ دوشەممە ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا دوایین واژۆی بۆ تێپەڕاندنی یاسایەک کرد کە ڕێگەی پێدەدات بۆ دوو خولی دیکەی شەش ساڵی سەرۆکی روسیا بێت، بەوەش تا ساڵی 2036 وەک سەرۆک دەمێنێتەوە.

سەرۆکی روسیا "یەکێکە لەسەرکردە بەتواناکانی ئەو وڵاتە" کە تەمەنی 68 ساڵە و ماوەی زیاتر لە دو دەیەیە لەدەسەڵاتدایە.

ڤیلادمیر پوتین پێشتریش دووجار دەستکاری دەستوری کردوە بۆ مانەوەی لەدەسەڵات، ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆشی چاوەڕێ دەکرێت کاردانەوەی توندی ئۆپۆزسیۆنی بەدوادابێت.

سەرپەیڤ