بایدن قەڵاچۆی ئەرمەنیەکان بە فەرمی دەناسێ
دوێنێ شەو سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا ئەنجام دەدات و هەواڵە ناخۆشەکەی پێڕادەگەیەنێت کە ئەمەریکا بە فەرمی کووشتنی ئەرمەنییەکان بە جینۆساید ناوزەد دەکات.
کەناڵی CNN لەزاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی " سپی "ی ئەمەریکاوە رایگەیاندووە " بایدن لە رێگای تەلەفۆنەوە بە ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای ڕاگەیاندووە بەنیازە سبەی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکاندا بەفەرمی بە جینۆساید بیناسێنێت کە بەدەستی دەوڵەتی عوسمانی لە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو ئەنجامدراوە".
ئەو کەناڵە دەڵێت " پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڕۆژی هەینی (بەکاتی ئەمەریکا) لە نێوان بایدن و ئەردۆغان گرژ بووە، بەتایبەت کە بایدن هەنگاوێک دەنێت ئۆباما و ترەمپ و سەرۆکەکانی پێش ئەو نەیانکردووە". هەروەها ئەم پەیوەندییە ماوەیەکی زۆر دواکەوتووە و لەیەکەم ساتی ئەنجامدانیشیدا بایدن ئەم هەواڵەی بە ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕاگەیاندووە.
لە ٢٩ ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، کۆنگرێس بە فەرمی "کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی" بەکۆی (٤٠٥ بەڵێ و ١١ نەخێر)ناساند کە لە ساڵانی ١٩١٥ – ١٩١٧ لەسەردەستی عوسمانیەکاندا ئەنجام دراوە.
24 ی نیسان وەک ساڵھاتی کوشتاری ئەرمەنیەکان ناسراوە .