بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395791-بەڕێوە_چوونی_کۆبوونەوەی_لێژنەی_ھاوبەشی_بەرجام
کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام، بە ئامادە بوونی شاندەکەی ئێران و نوێنەرانی تاقمی چوارو یەک بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2021 02:33 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام

کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام، بە ئامادە بوونی شاندەکەی ئێران و نوێنەرانی تاقمی چوارو یەک بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوارو یەک «ئاڵمانیا،فەرەنسا، برینانیا و ڕووسیاو چین و نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە شاری ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە دەچێت..

سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا لە ئەستۆی «سەیید عەبباس عەراقی» یاریدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی دەبێت.

شاندەکەی ئێران دوێنێ دووشەممە بەرەو ڤییەنا وەڕێ کەوت.

وەزارەتی کتروباری  دەرەوە ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دا ھیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا ناکرێت.