راگێندرانی تازیەداری گشتیی لە ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i396294-راگێندرانی_تازیەداری_گشتیی_لە_ئەفغانستان
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بە دوای پەلاماری تیرۆریستیی بۆ سەر قوتابیانی فێرگەی سەیدوشوهەدا لە رۆژاوای شاری کابول رۆژی سێشەممەی ئەم حەوتەیەی وەک تازیەی گشتیی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2021 03:11 Asia/Tehran
  • راگێندرانی تازیەداری گشتیی لە ئەفغانستان

سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بە دوای پەلاماری تیرۆریستیی بۆ سەر قوتابیانی فێرگەی سەیدوشوهەدا لە رۆژاوای شاری کابول رۆژی سێشەممەی ئەم حەوتەیەی وەک تازیەی گشتیی راگەیاند .

ئەشرەف غەنی گوتی : لە هەموو دامودەزگا کارگێڕیەکانی سێشەممەی ئەم حەوتەیە بۆ قوربانیانی ئەم پەلامارە ڕێوەڕەسمی فاتیحاخوێنی بەڕێوەدەچێت .

 ناوبراو لەسەر چارەسەریی خێرای بریندارانی ئەم پەلامارەش جەختی کردەوە .

 ئەشرەف غەنی گوتی : گروپە تیرۆریستیەکان هەندێ جار بە ناوی داعش وهەندێ جار بە ناوی تالیبان ناتوانن ئێرادەی رۆڵەکانی ئەفغانستان لە گەیشتن بە زانست و فێربوون لاواز بکەن .

 بەرلەوە ، حکومەتی ئەفغانستان وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستیەکان لەوان پەلامار بۆسەر فێرگەیەک لە کابول ، تالیبانی بە بەرپرس زانی بەڵام ئەم تاقمە کۆنەپەرستە ئەم تاوانەی رەتکردەوە .

 بەپێی دوایین ئامار ، ژماری کوژراوانی پەلاماری تیرۆریستیی بۆسەر فێرگەیەکی قوتابیانی کابول گەیشتە 80 کەس و زیاتر لە 150 کەسیش بریندار بوونە .