داوای بەفەرمی ناسرانی قەڵاچۆی قوتابیە شیعەکان لە ئەفغانستان وەک جینۆساید
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i396553-داوای_بەفەرمی_ناسرانی_قەڵاچۆی_قوتابیە_شیعەکان_لە_ئەفغانستان_وەک_جینۆساید
بنەماڵەی کوژراوانی پەلاماری سەر مەکتەبی سەییدوشوھەدای کابول لە حکومەت و دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانیان ویست ئەم پەلامارە وەک جینوساید بە فەرمی بناسن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2021 19:10 Asia/Tehran
  • داوای بەفەرمی ناسرانی قەڵاچۆی قوتابیە شیعەکان لە ئەفغانستان  وەک جینۆساید

بنەماڵەی کوژراوانی پەلاماری سەر مەکتەبی سەییدوشوھەدای کابول لە حکومەت و دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانیان ویست ئەم پەلامارە وەک جینوساید بە فەرمی بناسن .

بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی شفقنای افغانستان ، بنەماڵەی کوژراوانی پەلامار سەر قوتابخانەی سەیدوشوھەدا لە بڕیارنامەیەک دا خوازیاری راگێندرانی جینۆساید ، پەلامار بۆسەر بێ بەرگری ترین توێژی کۆمەڵگا بوون کە پێیشێلکردنی ھەموو بایەخە مرۆییەکانە . 

بنەماڵەی قوربانیان ھەرەھا لە کۆمەڵگای جیھانیی ، رێکخراوی نەتەوەکان ، حکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیان ویستووە ئەم پەلامارە لە رێگەی لیژنەی دۆزینەوەی راستیەکان تاووتوێ بکەن تا بەمجۆرە کومەڵگای ھەزار و بە تایبەت کچان لە مافی خوێندن بێبەش نەبن . 

رۆژی شەممەی رابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی تیرۆریستیی لە بەرامبەر قوتابخانەی کچانەی سەیدوشوھەدا لە رۆژاوای کابولی پێتەختی ئەفغانستان ، 85 کەس کوژران و زیاتر لە 150 کەس بریندار بوون .