May 29, 2021 23:41 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی گەفوھەڕەشەکانی یەکیەتی ئەوروپا لە دژی تورکیا

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە نوێترین ھەڵوێستی دا، دیسان ھەڕەشەی سزادان و ھەنگاوی پێشگرانەی لە تورکیا کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە ، چارڵز میشێڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا کە بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی چلەمین ساڵھاتی پەیوەستبوونی یۆنان بە یەکیەتی ئەوروپا لە ئاتێنە ، وشداریدا لە کاتی لانەکردنەوەی ئانکارا لە پێودانگ و بەرژەوەندیەکانی ئەوروپا ، دانانی سزا و ھەڵگرتنی ھەنگاوی یپێشگرانە لە دژی تورکیا دووری لێناکرێت . 

 چاڕڵز میشێڵ بە ئاماژە بە دژبەریی ھەنگاوەکانی تورکیا لە لیبی ، قەفقاز و رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست لە گەڵ بەرژەوەندیەکانی یەکیەتی ئەوروپا جەختی کردەوە : بۆ راگرتن و گۆڕینی سیاسەتی تورکیا ، یەکیەتی ئەوروپا بە خێرایی ھەموو کارت و بژارەکانی بەردەستی دەکاردێنێ . 

تورکیا لە ساڵی 1999 وە ھەوڵی ئەندامبوون لە یەکیەتی ئەوروپا ئەدات و سەرباری ئەوەی کە دانوستان لە بارەی لێکدانەوە و وەرگرتنی ئەم داواکاریە لە ساڵی 2005 وە دەسپێبووە ، بەڵام ئەندامانی  یەکیەتی ئەوروپا لە گەڵ ئەندامەتی تورکیا دژایەتی دەکەن . 

سەرپەیڤ