May 30, 2021 08:08 Asia/Tehran
  • مەرجی ئەرمەنستان بۆ کشانەوەی ھێزەکانی لە ناوچە سنووریەکان

حکومەتی ئەرمەنستان کشانەوەی ھێزەکانی لە ناوچە سنووریەکان بەستەوە بە ھەنگاوی بەرامبەری کۆماری ئازەربایجان و جێگیربوونی ھێزەکانی ئاشتی پارێزی روسیا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، نیکۆڵ پاشینیان  سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان رایگەیاند ، ئەگەر کۆماری ئازەربایجان لە گەڵ کشاندنەوەی ھێزەکانی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان رازی بێت  ئەرمەنستانیش ھێزەکانی دوور دەکاتەوە و داکۆکییش دەکات لە نێردرانی ھێزەکانی ئاشتی پارێز و چاودێرانی وڵاتانی گروپی مینسک  وەکوو فەڕەنسە و ئەمریکا . 

سەرۆک وەزیرانی ئەرمنستان لە درێژەدا جەختی کردەوە  ، روسیا ھەروا وەک شەریکی سەرەکیی ئێرەوان لە پرسە ئاسایشیەکان وپەیمانی ئاسایشی بە کۆمەڵی ناوچەیی (CSTO)  دەمێنێتەتەوە . 

لە کاتێک دا کە دیسان بارگرژیی نێوان ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان لە نێو ھەواڵەکان دا باسی دەکرێ  و باکۆ ئەم دواییانە باسی برینداربوونی سەربازێکی خۆی کردبوو لە پەلاماری ھێزەکانی ئەرمەنستان ، وەزیری بەرگریی ئەرمەنستان سەردانی مۆسکۆی کردو لە گەڵ ھاوشانی روسی خۆی وتووێژی کرد . 

سەرپەیڤ