لە چین ، ھەر ژن و مێردێک بۆیان ھەیە سێ منداڵیان ھەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397073-لە_چین_ھەر_ژن_و_مێردێک_بۆیان_ھەیە_سێ_منداڵیان_ھەبێ
چین بە گۆڕینی سیاسەتی حەشیمەتیی خۆی رایگەیاند : ھەر ژن و مێردێک دەتوانن سێ منداڵیان ھەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2021 11:28 Asia/Tehran
  • لە چین ، ھەر ژن و مێردێک بۆیان ھەیە سێ منداڵیان ھەبێ

چین بە گۆڕینی سیاسەتی حەشیمەتیی خۆی رایگەیاند : ھەر ژن و مێردێک دەتوانن سێ منداڵیان ھەبێ .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی چین ، حکومەتی چین ئەمڕۆ دوشممە دوای ئەوەی کە ئاماری نوێ نیشانیدا ژماری دانیشتوانی ئەم وڵاتە رووی لە کەمی ناوە رایگەیاند : ھەر ژن و مێردێک دەتوانن تا سێ منداڵیان ھەبێ کە گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە سیاسەتی بەرتەسکیی دوو منداڵی لەو وڵاتەدا . 

ھەواڵدەریی فەرمیی چین ، شینھوا رایگەیاند : ئەم بڕیارە لە دانیشتنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەسەڵاتداری چین بە سەرۆکایەتیی شی جین پینگ سەرۆکی ئەم وڵاتە دراوە . 

ساڵی 2016 ، چین سیاسەتی تاکە منداڵیی خۆی کە چەندین دەیە بۆ رێگرتن لە تەقینەوەی حەشیمەت گرتبوویە بەر ، راگرت و بەرتەسکیی منداڵداربوونی تا دوو منداڵ راگەیاند ، رێژەیەک کە نەیتوانی ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پاوەجێی زاووزێ . 

ئێستاکە ژماری دانیشتوانی چین یەک ملیار و 445 میلیۆن کەسە .