کوژرانی 50 شارومەندی کۆماری کۆنگۆ لە پەلامارەکانی داعش دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397079-کوژرانی_50_شارومەندی_کۆماری_کۆنگۆ_لە_پەلامارەکانی_داعش_دا
پەلامارە تیرۆریسیتەکانی گروپێکی سەر بە داعش لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ، مردنی لانیکەم 50 کەسی مەدەنی لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2021 18:52 Asia/Tehran
  • کوژرانی 50 شارومەندی کۆماری کۆنگۆ لە پەلامارەکانی داعش دا

پەلامارە تیرۆریسیتەکانی گروپێکی سەر بە داعش لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ، مردنی لانیکەم 50 کەسی مەدەنی لێکەوتەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەڕەنسە ، کاربەدەستێکی ئاسایشیی کۆنگۆ رۆژی دوشەممە گوتی ، لانیکەم 27 کەسی مەدەنی لە گوندی بوگا و 23 کەسی مەدەنی لە گوندی چابی لە پارێزگەی ئیتووری باکووری رۆژھەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، لە پەلاماری جیاجیای تیرۆریستیی شەوی رابردوو کوژران . 

 کاربەدەستانی کونگۆ ئەم پەلامارانە دەگێڕنەوە بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی دیموکراتیکی سەر بە داعش . دەگوترێ کە ئەندامانی ئەم گروپە پێکھاتوو لە سەدان تیرۆریستی چەکدار لە رۆژھەڵاتی کۆنگۆ کە زەنگینە بە کانگە ، جێگیرن . 

ھێزەکانی ھاوپەیمانیی دیموکراتیک لە کاتی دەسپێکی ھەڵمەتی ئەرتەش لە ئاخر و ئۆخری ساڵی 2019 وە ، دەیان پەلاماریان لە دژی خەڵک ئەنجامداوە .