گیانسپاردنی «دۆناڵد ڕامسفێڵد» وەزیری بەرەڤانیی پێشووتری ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398147-گیانسپاردنی_دۆناڵد_ڕامسفێڵد_وەزیری_بەرەڤانیی_پێشووتری_ئەمریکا
بنەماڵەی «دۆناڵد ڕامسفێڵد_Donald Rumsfeld» وەزیری بەرەڤانیی شەرخوازی پێشووتری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا مردنی ناوبراویان لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2021 22:05 Asia/Tehran
  • گیانسپاردنی «دۆناڵد ڕامسفێڵد» وەزیری بەرەڤانیی پێشووتری ئەمریکا

بنەماڵەی «دۆناڵد ڕامسفێڵد_Donald Rumsfeld» وەزیری بەرەڤانیی شەرخوازی پێشووتری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا مردنی ناوبراویان لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«دۆناڵدڕامسفێڵد_Donald Rumsfeld» لە کاتی بڕیاردانی «جۆرج دەبلیو بوش» سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا بۆ ھێرش و دەست پێکردنی شەڕێکی دەست درێژکارانەی دژی وڵاتانی ئەفغانستان و عێراق جڵەوی پێنتاگۆنی بەدەستەوە بوو.

ناوبراو خولێک لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٥ ھەتا ١٩٧٧ لەسەردەمی دەوڵەتی «جێراڵد فۆرد» و خولێکیش لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠١ ھەتا ٢٠٠٦ لە دەوڵەتی «جۆرج دەبلیۆ بوش» پۆستی وەزارەتی بەرەڤانیی لە ئەستۆ بووە.