گەمیەکی رژێمی زایۆنی لە ئوقیانوسی ھیند کرایە ئامانج
کەناڵی ئەلمەیادین ئێوارەی شەممە راگەیاند ، گەمیەکی بارھەڵگری سەر بە کۆمپانیەکی ئیسراییلی لە باکووری ئوقیانووسی ھیند کراوەتە ئامانج .
که‌شتییه‌کی بازرگانی ئیسرائیلی له باکوری زه‌ریای هیندی ، به‌چه‌کێکی نه‌ناسراو کرایه ئامانج و ئاژانسه‌کانیش باس له برینداربونی به‌رپرسانی سه‌ربازیی که‌شتیه‌که ده‌که‌ن.
ئەلمەیادین له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه بڵاویکرده‌وه، ئاگر له که‌شتییه‌کی بارهه‌ڵگری ئیسرائیلی له زه‌ریای باکوری هیندی که‌وتوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه به‌شێکی که‌شتیه‌که گڕیگرتوه و سوتاوه، تا ئێستاش جۆری ئه‌و چه‌که‌ی که‌شتیه‌که‌ی پێکراوه‌ته ئامانج نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردوه، ئه‌و که‌شتیه کاتێک کراوه‌ته ئامانج که ویستویه‌تی به‌ره‌و که‌ناراوه‌کانی ئیمارات بڕوات، تا ئێستا هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی له کردنه ئامانجی ئه‌و که‌شتیه نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
تا ئێستاش رژێمی زایۆنی، هیچ راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی ورده‌کاریه‌کانی به‌ئامانجگرتنی که‌شتیه‌که‌یان نه‌خستوه‌ته‌ڕو.