تاڵیبان: 85%ی خاکی ئەفغانستانمان کۆنتڕۆڵ کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398461-تاڵیبان_85_ی_خاکی_ئەفغانستانمان_کۆنتڕۆڵ_کردووە
شاندی بزووتنەوەی "تاڵیبان" کە بە سەردانێک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیایە جەختی کردەوە، بزووتنەوەکە توانیویەتی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر 85% خاکی یٔەفغانستان بسەلمێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2021 04:09 Asia/Tehran
  • تاڵیبان: 85%ی خاکی ئەفغانستانمان کۆنتڕۆڵ کردووە

شاندی بزووتنەوەی "تاڵیبان" کە بە سەردانێک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیایە جەختی کردەوە، بزووتنەوەکە توانیویەتی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر 85% خاکی یٔەفغانستان بسەلمێنێت.

وێنێ هەینی، شەهابەدین دیلاوەر، گوتەبێژی بزووتنەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، یٔەفغانستان بە شێوەیەکی دڕندانە بۆ ماوەی 20 ساڵ بە دەست داگیرکەرەوە دەیناڵاند. جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی بەرهەڵستکاری و خەبات بۆیٔەوەی یٔەمریکا و وڵاتانی دیکە دان بە مافەکانیاندا بنێن لە دیاریکردنی چارەنووسیان.

دیلاوەر، رایگەیاند، بزووتنەوەکە هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ زامنکردنی نەبوونی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەسەر خاکی یٔەفغانستان.

ئەمریکا بڕیاریداوە ھێزە سەربازیەکانی لە خاکی ئەفغانستان بباتە دەرەوە و بە بڕوای چاودێران ، ئەو بڕیاەی ئەمریکا بە مانای شکستی ھێنانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستانە .