ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس لەسەر زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت رێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398757-ڕێکخراوی_ئۆپێک_پڵەس_لەسەر_زیادکردنى_ئاستى_بەرهەمهێنانى_نەوت_رێککەوتن
‌ لەپاش ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە ئەمڕۆ ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس لەسەر زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت رێککەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2021 17:07 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس لەسەر زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت رێککەوتن

‌ لەپاش ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە ئەمڕۆ ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس لەسەر زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت رێککەوتن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەندامانی هاوپەیمانی (ئۆپێک پڵەس) رەزامەندییان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئابی داهاتوو دەربڕی .

بەپێی ڕێککەوتنەکە، پشکی وڵاتی ئیمارات بۆ سێ ملیۆن و (٥٠٠) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژیکدا بەرزدەکرێتەوە و هێڵی بنەڕەتی بەرهەمهێنانی نەوتی هەردوو وڵاتی عێراق و کوەیتیش بەبڕی (١٥٠) هەزار بەرمیل زیاد دەکرێت. 

هەروەها بەشداربووانى کۆبونەوەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەى لەمانگى ئایارى ساڵى داهاتوو هەریەک لە سعودیە و روسیا ١١ ملیۆن و ٥٠٠ بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەم بهێنن.