میدیایەکی ئەمریکی: ھاوپەیمانی ئەمریکی ھەزاران کەسی سڤیلی لە عێراق و سووریادا قەڵاچۆ کردووە
وێب سایتی ئەمریکیی «Responsible State Crack» ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کرد: ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ھەتا ئێستا پتر لە ١٣ ھەزار سڤیلی لە عێراق و سووریادا کوشتووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم وێب سایتە ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ھەتا ئێستا لە ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی بۆ سەر عێراق و سووریا ١٣ ھەزار و ١٩٠ کەسی سڤیل کوژراون.
ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە ڕەشەکوژەکان، خەڵکی سڤیلی لە عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج.
ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە ئوتی ساڵی ٢٠١٤ ھەتاکو ئێستا زیاتر لە سی و چوار ھەزار ھێرشی ئاسمانیی لە سووریاو عێراق دا ئەنجام داوە.
ھاوپەیمانیی بەناو دژی داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «باراک ئوباما» سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکاو بەمەبەستی خەباتی دژی تیرۆریستانی سەقانگرتووی عێراق و سووریا پێکھات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکاو ھاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی بۆخۆیان لە پێکھێنەران و داکۆکیکارانی سەرەکیی دراڤی و چەکەمەنیی تاقمە ڕەشەکوژەکان لەوانە داعش دێنە ئەژمار.