جەختی ھێزی دەریایی پاکستان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی ھاوبەش لەگەڵ ئێراندا
ھێزی دەریایی پاکستان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی ھاوبەش لەگەڵ ئێراندا پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی پەیوەندیی گشتیی ھێزی دەریایی پاکستان ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا سەبارەت بە گەشتەکەی دەریادار«موحەممەد ئەمجەد خان نیازی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتە بۆ تاران و دیداری لەگەڵ ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی تازەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرکرد.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئەو سەردانە ھەنگاوێمی بڵێند بوو لە ئاراستەی پەرە پێ دانی زیاتری ھاوکاریی ھاوبەش لەگەڵ ھێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا ھاتووە:ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی تازەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ستایشی ڕۆڵ و بەشداریی ھێزی دەریایی پاکستانی کردووە لە پاراستنی ئاشتی و سەقام لە دەڤەری چالاکییە دەریاییەکاندا.
کاربەدەستانی باڵای ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرکرد، سەرکردەی ھێزی دەریایی پاکستانیان لە بارەی ڕۆڵی گرینگی ھێزی دەریایی ئێران لەمەڕ پاراستنی ئاسایشتی دەریایی و ئامانجەکانی ئاگادار کردەوە. جیا لەمە ھەردووک لا بە شێوەیەکی بەربڵاو کاروباری پەیوەست بە بواری چالاکییەکان، ھاوکاریی بەرامبەر،ھەڵس و کەوت و پەیوەندی لە دەڤەری دەریاو پاراستنی ئاسایشت لە ئەقیانووسی ھیندیان تاوتوێ کرد.