داوای ئازادکرانی خێرای سەرۆکی گینە لەلایەن سکرتێری گشتیی زێکخرای نەتەوەکانەوە
ئهیلوول 06, 2021 08:20 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی رێکخرای نەتەوەکان کودیتای سەربازیی لە گینەی شەرمەزار کرد و خوازیاری ئازادکرانی خێرای ئاڵفا کێندە ی سەرۆکی ئەم وڵاتە بوو .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی یەکشەممە بە کاتی خۆجێیی بە ئاماژە بەوەی کە لە نزیکەوە رەوشی گینەی لەژێر چاوەدێری دایە ، هەرچەشنە زاڵبوونێک بەسەر حکومەتی بە زەبری چەک بە توندی شەرمەزار کرد . میدیاکان رۆژی یەکشەممە باسی ئاڵۆزیی لە شاری کۆناکری پێتەختی گینەیان کرد بە دوای هەوڵدان بۆ کودیتای سەربازیی لەم وڵاتەدا .
هەروەها کودەتاچیەکان لە گینە رایانگەیاندووە ئاڵفا کێندە ی سەرۆکی ئەم وڵاتەیان گرتووە و دامودەزگا حکومیەکانیان هەڵوەشاندووە .