پێشوازیی چین لە رێککەوتنی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400632-پێشوازیی_چین_لە_رێککەوتنی_ئێران_و_ئاژانسی_نێودەوڵەتیی_وزەی_ئەتۆمیی
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند ، لە رێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەڵەتیی وزەی ئەتومیی پێشوازیی دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2021 04:09 Asia/Tehran
  • پێشوازیی چین لە رێککەوتنی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند ، لە رێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەڵەتیی وزەی ئەتومیی پێشوازیی دەکات .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی سەداو سیمای ئێران  بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئێن پی تی ئێن ، ژائو لی جیان ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی ، پیکەن پێشوازی کردووە لە رێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کە لە رێگەی وتووێژ و ھاریکاریی لەسەر چاودێری کردنی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران وەدەست ھات ، و ھیوادارە ئەم رەوتەی ئێستا بمێنێ و بەردەوامبێ . 

دوای دیداری رۆژی یەکشەممەی رافائێل گروسی لە گەڵ محەمەد ئیسلامیی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران ، دو لایەن لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا جەختیان کردەوە لەسەر پەرەی ھاریکاریی تەکنیکی لە بواری جیاجیای ناڤۆکی دا .