داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی کابۆلی گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401321-داعش_بەرپرسایەتیی_تەقینەوەکەی_کابۆلی_گرتە_ئەستۆ
تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی بۆمب دانانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی لە نزیکی مزگەوتێکدا لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کە لە ئەنجام دا ١٢ کوژراوی لێ کەوتەوە، گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 07:27 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی کابۆلی گرتە ئەستۆ

تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی بۆمب دانانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی لە نزیکی مزگەوتێکدا لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کە لە ئەنجام دا ١٢ کوژراوی لێ کەوتەوە، گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەم تەقینەوە دڵتەزێنە لە نزیکی مزگەوتی «عیدگا» لە کابۆل کە تیای دا پرسەی دایکی «زەبیحوڵڵا موجاھید» نوێنەرو وتەبێژی تالیبان بەرپا کرا بوو، ڕووی دا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەو تەقینەوەیەدا ٢٢ کەس بریندار بوون و ٣ گومانلێکراویش بە تۆمەتی دەست ھەبوون لە تەقینەوەکەدا قۆڵبەست کران.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی ئەلجەزیرەش لە ھەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند: کاربەدەستێکی دەوڵەتی ئەفغانستان باسی دەستبەسەر کرانی ئەندامانی تۆڕێکی ١١ کەسەی سەربە تاقمۆکەی تیرۆریستیی داعشی کردووە لە ڕۆژئاوای کابۆل.

ناھێمنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان لە کاتێکدایە کە تالیبان جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی شارومەندان ھەوڵ دەدات.