سێ وڵاتەکەی ئەورووپا: سەردانەکەی «ئینریکە مۆرا» بۆ ئێران سەردانێکی زۆر ھەستیارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401592-سێ_وڵاتەکەی_ئەورووپا_سەردانەکەی_ئینریکە_مۆرا_بۆ_ئێران_سەردانێکی_زۆر_ھەستیارە
دیپلۆماتەکانی سێ وڵاتی بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرەنسا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: سەردانەکەی «ئینریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا لە جەنگەی ھەوڵەکان بۆ بووژاندنەوەی دانوستانەکانی پەیوەست بە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەگەڵ ھێزە جیھانیەکان ئەنجام دەگرێ و ناکرێ وەک سەردانێکی ئاسایی سەیری بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 10:14 Asia/Tehran
  • سێ وڵاتەکەی ئەورووپا: سەردانەکەی «ئینریکە مۆرا» بۆ ئێران سەردانێکی زۆر ھەستیارە

دیپلۆماتەکانی سێ وڵاتی بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرەنسا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: سەردانەکەی «ئینریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا لە جەنگەی ھەوڵەکان بۆ بووژاندنەوەی دانوستانەکانی پەیوەست بە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەگەڵ ھێزە جیھانیەکان ئەنجام دەگرێ و ناکرێ وەک سەردانێکی ئاسایی سەیری بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دیپلۆماتەکانی ئەم سێ وڵاتە ئەورووپییە وتووشیانە: ئەم سەردانە لە قۆناغێکی گرینگ دا ئەنجام دەگرێت، نزیکەی چوار مانگە دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان پەکی کەوتووە.

«عەلی باقری» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا باسی سەردانی یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئێرانی کردو نووسی: ئەمڕۆ پێنج شەممە میوانداری «ئینریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا دەبم.

وتیشی: بیروڕا گۆڕینەوە لە بارەی پرسە دوو لایەنە و ناوچەییەکان، لەوانە پرسی ئەفغانستان و ھەروەھا دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتی ملھوڕانە لە بەرنامەی ئەم سەردانەدایە.