وشداری دانی ھزرگەی ئەمریکیی بە واشێنگتۆن: ئیسرائیل ھەڵتاننەخەڵەتێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402187-وشداری_دانی_ھزرگەی_ئەمریکیی_بە_واشێنگتۆن_ئیسرائیل_ھەڵتاننەخەڵەتێنێ
ھزرگەیەکی ئەمریکی لە نووسراوێکی شرۆڤەکارانەدا وشداریی بە کاربەدەستانی ئەمریکی داوە کە بە پڕوپاگەندەی ڕژێمی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران ھەڵنەخەڵەتێن و بە یارییە پڕمەترسییەکانی ئەم ڕژێمەوە تێوە نەگلێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2021 11:35 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ھزرگەی ئەمریکیی بە واشێنگتۆن: ئیسرائیل ھەڵتاننەخەڵەتێنێ

ھزرگەیەکی ئەمریکی لە نووسراوێکی شرۆڤەکارانەدا وشداریی بە کاربەدەستانی ئەمریکی داوە کە بە پڕوپاگەندەی ڕژێمی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران ھەڵنەخەڵەتێن و بە یارییە پڕمەترسییەکانی ئەم ڕژێمەوە تێوە نەگلێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنابەگێڕانەوە لەماڵپەڕی«ڕیسپانسییەل ستیتکرافت»، «پاڵ ئار پیلار»ی سەربە ھزرگەی «دامەزراوەی کوئینسی» لە نووسراوێکدا لەژێر سەردێڕی «ھەڕەشەو گوڕەشەی ھەمیشەیی ئیسرائیل بۆ ھێرش کردنە سەر ئێران، مەترسییەک بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا» کاربەدەستانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامۆژگاریی کردووە کە نەک ھەر ئامانجەکانی ئەم یارییە بە قازانجی ئەمریکا نییە، بەڵکو لەوانەشە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاش بێت، تەنانەت ئەگەر ڕۆڵگێڕە سەرەکییەکەخی ئەو یارییە خۆی وەکو ھاوپەیمانی ئەمریکا پیشان بدات.

لە بەشێکی تری ئەم نووسراوەیەدا ھاتووە: ویلایەتە یەکگرتووەکان نابێ بە ئیسرائیل و یان ھەر لایەنێکی دیکە ماوەی لە گۆخستنی تواناییەکانی بدات بۆ ڕاپەڕاندنی دیپلۆماسیی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لەگەڵ ئێران و یان ھەر وڵاتێکی دیکە.

نووسەری ئەم بابەتە لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەی دا وتوویەتی: سەرکردەکانی ئێران و عەرەبستان کە دەستەڵاتدارانی کەنداوی فارس دێنە ئەژمار، لەوە تێ گەییشتوون کە ئاسودەیی و بەرژەوەندییەکانیان بە سەقام و پەیوەندیی ئاسایی لە ناوچەکەدا باشتر دابین و دەستەبەر دەکرێت ھەتا ناکۆکی و ئاڵۆزو ھەڕەشەی شەڕ ھەڵایساندن، تارانیش لە مێژە دەستپێشخەریی ئاشتیی ناوچەیی خۆی ئاراستە کردووە.