یەکەم راهێنانی بردنەدەری بەپەلەی ستافی گەردوونگەڕی شێنزۆ-13ی چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402334-یەکەم_راهێنانی_بردنەدەری_بەپەلەی_ستافی_گەردوونگەڕی_شێنزۆ_13ی_چین
سێ کەس له ستافی گەردوونگەڕی شێنزۆ-سیانزەی چین ئەمڕۆ ڕاهێنانی بردنە دەروەی بەپەلەیان لە وێستگەی فەزایی ئەم وڵاتە ئەنجام داوە، ئەم ڕاهێنانە بۆ یەکەم جارە ئەنجام ئەدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2021 04:59 Asia/Tehran
  • یەکەم راهێنانی بردنەدەری بەپەلەی ستافی گەردوونگەڕی شێنزۆ-13ی چین

سێ کەس له ستافی گەردوونگەڕی شێنزۆ-سیانزەی چین ئەمڕۆ ڕاهێنانی بردنە دەروەی بەپەلەیان لە وێستگەی فەزایی ئەم وڵاتە ئەنجام داوە، ئەم ڕاهێنانە بۆ یەکەم جارە ئەنجام ئەدرێت.

 بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سی.جی.تی.ئێن، لە درێژەی ڕاهێنانی ناوبراودا چالاکیی فێرکاری و تەکنیکی جۆر بە جۆر ئەنجام دراوە.

بۆنموونە هەڵسوکەوت لەگەڵ تەنی دەرەوەیی لە کاتی چونە دەر لە وێستگەی فەزایی لەلایەن ئەم کەسانە هاوشێوەکاری کراون و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوگرفته پلانڕێژی کراوە.

بۆ ئەم کارە لە کەپسوولێکی تایبەت کەڵکییان وەرگرتووە کە سێ گەردوونگەڕی چینی لەو دابوون. بڕیارە ئەم گرووپە ژمارێک دۆزینه وه ی گه ردوونی لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو ئەنجام بدەن وئەم ڕاهینانە پێشەکییەک بووە هەرلەم پێناوە دا ئەنجام دراوە.

لە بۆشایی ئالۆزکاوی فەزایی،زبڵەکانی دەرەوەیی یەک لە هەرەشە سەرەکییەکانن بۆ سه ر  وێستگە فەزاییەکان.

ئامانجی سەرەکی ڕاهینانەکە دەستخستنی متمانە لەم بابەتەیە کە گەردوونگەڕه کان دەتوانن لە کاتی قەومانی ڕووداوێک بە ئەرخەیانییەوە ئیمەنیی خۆیان دابین بکەن.