دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵمانانی ڕووسیا لەگەڵ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404743-دیداری_سەرۆکی_ئەنجومەنی_موسڵمانانی_ڕووسیا_لەگەڵ_سەیید_ئیبراھیم_ڕەییسی_لە_مۆسکۆ
سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵمانانی ڕووسیا بە ئامادە بوون لە شوێنی مانەوەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە مۆسکۆ لەگەڵ بەڕێزی دیداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2022 09:55 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵمانانی ڕووسیا لەگەڵ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە مۆسکۆ

سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵمانانی ڕووسیا بە ئامادە بوون لە شوێنی مانەوەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە مۆسکۆ لەگەڵ بەڕێزی دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «ڕاویل عەینۆددین» سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵمانانی ڕووسیا لە مۆسکۆ وتی: ئەم سەردانە خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەندیی ئابووری، سیاسی و بە تایبەت ڕۆشنبیری لە نێوان ئێران و ڕووسیا.

«ڕاویل عەینۆددین» سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵمانانی ڕووسیاش لە لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری ئێرانی یۆ ئامادە بوون لە مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ بانگێشتن کرد.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ئەنجام دانی گەشتێکی دوو ڕۆژە سەردانی مۆسکۆی کرد.