سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان دەستی لە کارکێشایەوە
سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڕایگەیاند: دەسەڵاتی پێویستی بۆ کاریگەری دانان لە سەر بڕیارە سیاسیەکان لە وڵاتەکەی دا نیە و هەر بەو بۆنەوە دەستی لە کار کێشاوەتەوە .
ئارمەن سێرکیسیان سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڕۆژی یەکشەمە لە پەیامێکی تەلەفیزیونی دا وێڕای ڕاگەیاندنی دەس لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک کۆماریەتی جەختی کرد کە ئەو بڕیارە ئیحساسی نیە و مەنتیقێکی تایبەتی تێدایە .
سێرکیسیان ساڵی 2018ی زایینی و بە وەدەس هێنانی 90 لە سەدی دەنگی یاسا دانەرانی پەرلەمانی نیشتمانی ئەرمەنستان توانی پۆستی سەرۆک کوماریەتی ئەو وڵاتە دەس بخات بەڵام ئێستا ناوبراو نزیکەی 4 ساڵ دوای گرتنی ئەو پۆستە و 3 ساڵ ماوە تا کۆتایی خولی سەرۆک کۆماریەتیەکەی وازی لە پوستەکەی هێناوە .
بە پێی یاسای بنەڕەتیی ئەرمەنستان سەرۆک وەزیر ئەرکمەندە فەرمانە سەرەکیەکانی سیاسەتی دەوڵەت دیاری بکات ،چالاکیەکانی دەوڵەت بەڕێوەبەرایەتی بکات و کاری ئەندامانی دەوڵەت ڕێک بخات