شوبات 17, 2022 15:47 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ئەندامانی تاقمی مونافقین بە تاوانی قاچاخی مرۆڤ و ماددە ھۆشبەرەکان لە ئالبانی

ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین لە ئالبانی لە بەر قاچاخی ماددەی ھۆشبەر، قاچاخی مرۆڤ و پارە سپی کردنەوە قۆڵبەست کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی EXIT.AL  ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین کە لە ساڵی ٢٠١٣وە پەنایان بۆ ئالبانی بردووە، بە پێی بەڵگەیەکی فەرمی کە دەستی Exit کەوتووە، لە بەر قاچاخی ماددەی ھۆشبەر، قاچاخی مرۆڤ و پارە سپی کردنەوە قۆڵبەست کراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە: دوو ئەندامی مونافقین ھاوڕێ لەگەڵ ھاودەستە ئالبانی و یۆنانییەکانیان لە بەر بەشداریی ڕاستەوخۆ لە قاچاخی مرۆڤ دا قۆڵبەست کراون. لە ١١ی ژولای ٢٠٢١ پۆلیس ترۆمبیلێکی ھەڵگری شارومەندانی سووری و عێراقی و کوردی ڕاگرت کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زیاتر ئەندامانی سەرەکیی قاچاخبەرەکان گیران.

بە پێی ئەم بەڵگەیە ئەوە دەرکەوتووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ ھەتا ٢٠٢١ ھەر ئەم گروپە قاچاخچییە ھەوڵی داوە نزیکەی ٤٠٠ ئەندامی مونافقین لە ئالبانی بۆ فەرەنسا بگوازێتەوە.

بەڵام ئەمە تەواوی بەسەرھاتەکە نییەو لە ١٨ی ژولای ھەمان ساڵ دا بارێکی ماددەی ھۆشبەر بە ھۆی پۆلیسەوە دۆزرایەوەو دەستی گیرا بە سەردا و لە ئەنجام دا دوو ئەندامی باڵای مونافقین بە ناوەکانی نێرگز ئەبریشەمچی و حەسەن نایب ئاغا قۆڵبەست کران.

تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین کە پێشتر بە ھۆی یەکێتیی ئەورووپا، کەنەداو ئەمریکاو ژاپۆنەوە وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی ناسێندرا بوون، لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە لایەن ئەورووپاو ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت.

سەرپەیڤ