شوبات 24, 2022 14:11 Asia/Tehran
  • دەست پێ کرانی ئۆپراسیۆنی سوپای «لۆھانسک» بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکانی ئەم کۆمارییە

ھاوکات لەگەڵ ھێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوپای کۆماری «لۆھانسک» بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ کۆنترۆڵ کردنی پاشماوەی ناوچەکانی ئەم کۆمارییەی کە لە حەوت ساڵ لەمەوپێشەوە لە کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆکرانیادا بووە، دەستی پێ کرا.

«ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند کە، ڕووسیا خەریکی ئەنجام دانی «ئۆپراسیۆنێکی سەربازی» تایبەتی لە دۆنباسەو ئامانجی مۆسکۆش بەسڤیل کردنی ئۆکرانیایەو بەنیازی داگیرکردنی سەرزەوینی ئەم وڵاتە نییە.

ناوچەی «دۆنباس» بە دانیشتووانی بە ڕەگەز ڕووسیی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا ھەڵکەوتووەو لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ڕووسەکانی ئەم ناوچەیە، دوو کۆماری «دۆنتێسک» و «لوھانێسک»یان دامەزراندو دەوڵەتی خۆجێیی بەجیا لە دەوڵەتی ئۆکرانیایان پێک ھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیوان فیلیپنکۆ» سەرۆکی ڕێکخراوەی پۆلیسی کۆماری «لۆھانسک» ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم کۆمارییە ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی سەربازییان بۆ ئازادکردنی تەواوی ناوچەکانی «لۆھانسک» لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکرانیا دەست پێ کرد.

«ئیوان فیلیپنکۆ» وتیشی: ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە لە تەواوی ناوچە نێوانبڕەکان لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا لە ئارادایەو تەواوی ناوەندە سەربازییەکانی سەربە کییەف و مۆڵگەی ھێزەکانی ئەم وڵاتەو جەنگ ئامێرەکانی کراونەتە ئامانج.

سەرپەیڤ