بڕیارنامەی کۆمەڵی گشتیی لە دژی روسیا پەسەند کرا
ئادار 02, 2022 22:09 Asia/Tehran
کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە سێھەمین رۆژ لە دانیشتنی لوتکەیی و تایبەتی خۆی بە دەنگی ئەرێ بڕیارنامەیەکی بۆ ئیدانەکردنی روسیا پەسەند کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، وێڕای شەرمەزارکردنی ھێرشی روسیا بۆسەر ئوکراین ، خوازیاری کشانەوەی خێرای ھێزەکانی روسیا لە ئوکراین بوو .
بڕیرنامەکەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بە 141 دەنگی ئەرێ ، 35 دەنگی بێلایەن و 5 دەنگی نا پەسەند کرا .
وڵاتانی روسیا ، سوریا ، بێلاڕوس ، کۆریای باکوور و ئەریترێ دەنگی نایان دا بەم بڕیارنامەیە .
ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان دەسبەجێ دوای پەسەندکرانی ئەم بڕیارنامەیە لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێران دا گوتی : سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئوکراین بە ئاڕاستەی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان دەبێ رێزی لێ بگیردرێت .