ئۆکرانیا مافی پەنابەریەتی دەبەخشێ بە تیرۆریستە نێونەتەوەییەکان
کاربەدەستانی ئۆکرانیا بە تیرۆریستانی نێونەتەوەیی بە تایبەت ئەوانەی وا لە سووریادا جەنگیون مافی پەنابەریەتی دەبەخشێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، کاربەدەستانی ئۆکراینی بە تیرۆریستانی نێونەتەوەیی بە تایبەت ئەوانەی وا لە سووریادا جەنگیون مافی پەنابەریەتییان بەخشیوەو لە ئێستادا پترلە ھەزار تیرۆریست و توندئاژۆ لەم وڵاتەدان.
بە قسەی کارناسان لە ئێستادا لە خاکی ئۆکرانیا وەکو پەناگەی پتر لە ھەزار کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کەڵک وەردەگیردرێت. کە لە نێو ئەمانەدا ھەن کەسانێکیش کە لە پێکدادانەکانی وڵاتی سووریادا بەشدارییان ھەبووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ھەل و مەرجی ئێستادا ئۆپراسیۆنی سەربازیی تایبەتیی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا نەک ھەر بە مەبەستی بێ لایەن کردنی ئۆکرانیا بەڵکو بۆ خەباتی دژی تیرۆریزمیش ئەنجام دەگرێت. ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە لە ئۆکرانیا تیرۆریستی نێونەتەوەیی «بلایۆف نەریمان نارکتۆڤیچ» ناسراو بە «عیسا ئاکایۆف» پەنابەریەتیی وەرگرتووە کە لە ئێشستا سەرکردایەتیی گوردانەکانی خۆبەخشانی شێوەدوورگەی کریمای لە ئەستۆیە.