ئادار 24, 2022 11:06 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

میدیاکانی ئەمریکی مردنی «مادلین ئۆلبرایت» وەزیری دەرەوەی پێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا ڕاگەیاند.

کەناڵی ھەواڵیی «سی ئێن ئێن» ڕایگەیاند: «مادلین ئۆلبرایت» لە سەرەکی ترین سیمادیارەکانی دەوڵەتی «بیل کڵینتۆن» سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا بوو کە سەرەتا وەکو باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان خزمەتی کردو پاشان لە خولی دووھەمی سەرۆکایەتیی «کڵینتۆن دا» بوو بە باڵاترین دیپلۆماتی وڵاتەکەی.

«ئۆلبرایت» لە مانگی مای ١٩٩٦ و کاتێک کە نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانی گرتە ئەستۆ، لە دیمانەیەک دا لەگەڵ «بی بی سی» لە مردن و فەوتانی منداڵانی عێراقی لە ئەنجامی بایکۆتەکانی واشێنگتۆن پشتیوانیی کرد.

لەو کاتەدا پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی «بی بی سی» لێی پرسی: ئێمە بیستوومانە کە نیوملوێن منداڵی عێراقی لە بەر ئەو بایکۆتانە گیانیان لە دەست داوە، دیارە ئەم ژمارەیەش زۆر زیاترە لە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە ھێرشە ناڤۆکییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ھیرۆشیما کوژراون، ئایا بە ڕای تۆ ھێندەی دەھێنا؟

«مادلین ئۆلبرایت» لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا لە مردنی ٥٠٠ ھەزار منداڵی عێراقی لە ئەنجامی بایکۆتەکانی ئەمریکا پشتگریی کردو وتی: بە ڕای من ئەمە ھەڵبژاردنێکی زۆر گرانە، بەڵام پێم وابێ دەیھێنا.

سەرپەیڤ