وەفدی دانوستانکاری ئۆکراینی: مۆسکۆ رەزامەندی داوە لەسەر پێشنیارەکانی کیێڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406752-وەفدی_دانوستانکاری_ئۆکراینی_مۆسکۆ_رەزامەندی_داوە_لەسەر_پێشنیارەکانی_کیێڤ
سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆکرانیی دەڵێت:" مۆسکۆ بەشێوەی "زارەکی" رەزامەندیی لەسەر ئەو پێشنیازانە دەربڕیوە، کە کیێڤ پێشکێشی کردوون بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2022 12:00 Asia/Tehran
  • وەفدی دانوستانکاری ئۆکراینی: مۆسکۆ رەزامەندی داوە لەسەر پێشنیارەکانی کیێڤ

سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆکرانیی دەڵێت:" مۆسکۆ بەشێوەی "زارەکی" رەزامەندیی لەسەر ئەو پێشنیازانە دەربڕیوە، کە کیێڤ پێشکێشی کردوون بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان.

دەیڤید ئارخامیا، سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆکرانیی بە میدیای وڵاتەکەی گوت، ئەگەرێکی زۆر هەیە کۆبوونەوەی نێوان ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و  و ڤیلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، لە تورکیا بکرێت.  

ئارخامیا وتیشی "روسیا وەڵامێکی فەرمیی لەسەر هەموو هەڵوێستەکان داوە، واتە ئەوان بە هەڵوێستی ئۆکرانیا رازین، بێجگە لە پرسی کریمیا."

بە وتەی سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆکرانیی هەرچەندە هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی نووسراو نییە"، بەڵام لایەنی روسی بە "زارەکی" رەزامەندیی خۆی بە پێشنیازەکانی کیێڤ دەربڕیوە.