بریتانیا بوو بە سەرۆکی قۆناغبەندی ئەنجومەنی ئاسایشت
بریتانیا وەکو ئەندامێکی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکەراوەی نەتەوەکان سەرۆکایەتیی قۆناغبەندی ئەم ئەنجومەنەی بۆ ماوەی مانگێک لە مانگی ئاپریل دا بە ئەستۆ گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرلەمە لە مانگی ژانویەی ئەمساڵی ٢٠٢٢ی زایینی نەرویژ، لە مانگی فڤریەدا ڕووسیاو لە مانگی مارچ دا ئیمارات بە ڕیز سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی ئاسایشتیان لە ئەستۆ بووە.
سەرۆکایەتیی قۆناغبەندی ئەنجومەنی ئاسایشت لە مانگی مای داھاتووش بە ئەستۆی ئەمریکا دەبێت.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی ئاسایشت قۆناغبەندو خولەکەشی مانگێکە و سەرۆکی کۆڕی نوێنەرایەتیی ھەر وڵاتێکیش وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەناسرێت.
پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشت داگری ڕووسیا، چین، ئەمریکا، بریتانیاو فەرەنسایە کە خاوەنی مافی ڤیتۆن لەم ئەنجومەنەدا.
ئەرکی سەرەکیی ئەم ئەنجومەنە پاراستنی ئاسایشتی نێونەتەوەییە کە بە سەرنجدانی یەکلایەنەخوازیی ھێندێک لەم ئەندامانە، لەو ئەرکە سەرەکییەی دوور کەوتووەتەوەو زۆرجاریش لێ نەھاتوو بووە.