نیسان 11, 2022 06:16 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی لاگرانی عومران خان لە شارە جیاجیاکانی پاکستان

ھەزاران کەس لە لاگرانی پارتی تەحریکی ئینسافی پاکستان بە دەربڕینی یەکدەنگیی لە گەڵ عومران خان سەرۆک وەزیرانی لەسەر کار لادراو لە لایەن پەرلەمان و ئیدانە کردنی پیلانی دەرەکی بۆ گۆڕینی حکومەت لەم وڵاتە لە شارە چیاجیاکانی پاکستان دەستیاندایە خۆپشاندان .

دەسوەردانی ئەمریکا بۆ دوورخستنەوەی عومران خان لە پۆستی سەرۆک وەزیریی بە یارمەتی حزبەکانی نەیاری حکومەت لە پاکستان ، ئەم وڵاتەی تووشی قەیرانی سیاسیی کردووە . 

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی ئیرنا ، لاگرانی پارتی تەحریکی ئینساف و عومران خان شەوی رابردوو لە ئیسلام ئاباد ، کراچی ، پیشاوەر ، لاھور و چەندین شاری بچوک و گەورەی ئەم وڵاتە ناڕەزایەتیان نیشاندا بە دەسوەردانی ئەمریکا بۆ گۆڕینی حکومەت . 

بڕیارە ئەمڕۆ دوشەممە ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان بە ئامادەبونی دوو بەربژێری سەرەکیی لە باڵی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن بریتی لە شەھباز شەریف و شامەحمود قوڕەیشی بەڕێوەبچێ  .

عومران خان سێھەمین سەرۆک وەزیری پاکستانە کە رووبەڕووی پرۆژەی وەرگرتنەوەی متمانە لە پەرلەمان دەبێتەوە و یەکەم کەسیشە کە ئەم گەڵاڵەیە لە دژی ئەو لە لایەن ئەندامانی پەرلەمان پەسەند دەکرێ . 

سەرپەیڤ